كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق دەڵێن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشیان كردۆته سه‌ر نیشانه‌كانی میلیتانه گومانلێكراوەكانی شاری فه‌للوجه‌ی خۆرئاوای به‌غدا.
هه‌روەها كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی دەڵێن شه‌ڕ و پێكدادانیش له نزیكی شاری فه‌للوجه‌ش له نێوان مارینزەكانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رهه‌ڵداواندا ڕوویداوە.
كارمه‌ندانی پزیشكی شارەكه دەڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وە حه‌وت كه‌س كوژراوە، به‌ڵام له‌شكری ئه‌مه‌ریكی گوتویه‌تی ئه‌وان ناتوانن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه بكه‌ن.
له هه‌مان كاتدا، ژەنه‌ڕاڵێكی به‌ریتانی به ناوی مایكڵ واكه‌ر به ڕادیۆی به‌ریتانی گوت كه‌وا گواستنه‌وەی 850 سه‌ربازی به‌ریتانی بۆناوچه‌كانی نزیكی به‌غدا، كار له‌سه‌ر هێزەكانی ئه‌مه‌ریكای دژ به یاخیبوان ئاسان دەكات.
سه‌رۆك وەزیری عێراقیش ئه‌یاد عه‌للاوی هه‌وڵدەدات پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی داهاتوو، ئاسایشی نیشتمانی سه‌قامگیر بێت و گوتویه‌تی فه‌للوجه ڕوبه‌ڕووی هێرشی سه‌ربازی نوێ دەبێته‌وە ئه‌گه‌ر هاتوو دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی تیرۆرست ته‌سلیم نه‌كه‌نه‌وە.