ڕەجه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان سه‌رۆك وەزیری توركیا داوای له سیاسه‌تمه‌دارانی فه‌رەنسی كردووە كه ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌نكه‌رە دەیدات بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار نه‌هێنن.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ڕێز ئۆردو‌غان له‌و ووتارەدا هات كه له دوایه‌مین ڕۆژی سه‌ردانه دوو ڕۆژیه‌كه‌یدا له پاریس پێشكه‌شی كرد.
سیاسه‌تمه‌دارەكانی فه‌رەنسا جیاوازی زۆریان له نێوانیاندایه سه‌بارەت به مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندامێتی توركای له یه‌كێتی ئه‌وروپادا به‌هۆی ئه‌و دانیشتوانه زۆرە موسڵمانه‌ی هه‌یه‌ی.