دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی دەڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وە یه‌ك كه‌س كوژراوە و زیاتر له یانزدە كه‌سی تریش بریندار بوون پاش ئه‌وەی ژمارەیه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ئه‌مڕۆ پێنج‌شه‌ممه ته‌قه‌یان له پاسێك یان ئۆتۆبیسێك كردووە كه كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای پێبووە.
پوخته‌ی زانیاریه‌كانی سه‌بارەت به‌و هێرشه زۆر ئاشكرا نیه. ئاژانسی دەنگ و باسی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس دەڵیت هه‌موو نه‌فه‌رەكانی ناو پاسه‌كه ژن بوون و په‌یامنێرێكی ئاژانسی دەنگ و باسی ڕۆیته‌ریش دەڵێت هێرشبه‌ران هه‌نارۆك و چه‌كی ئۆتۆماتیكیان به‌كار هێناوە بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌یان.
هاوكاتیش مێردە عێراقیه‌كه‌ی خانم مارگه‌ریت حه‌سه‌ن ئه‌مڕۆ پێنج‌شه‌ممه چۆته‌وە سه‌ر ته‌له‌فزیۆن به مه‌به‌ستی داواكردنی ئازاد كردنی ژنه‌كه‌ی.
ڕۆژی سێ‌شه‌ممه ژمارەیه چه‌كداری نه‌ناسراو خانم مارگه‌رێتیان ڕفاند و تا ئێستاش ئه‌وانه‌ی كه ڕفاندوویانه هیچ داوایه‌كیان نه‌كردووە به‌رامبه‌ر به ئازاد بوونی.