تۆنی بلێر سه‌رۆك وەزیری به‌ریتانی دەڵێت بیركردنه‌وەی ئه‌وان له داواكارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ جارێكی تر دابه‌شكردنه‌وە و گواستنه‌وەی سه‌ربازە به‌رتیانیه‌كان له عێراق هیچ په‌یوەندییه‌كی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكاوە نیه.
به‌ڕێز بلێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به پێی ووشه‌كانی خۆی" ئه‌و بڕیارە ته‌نها په‌یوەندی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی داهاتووی عێراقه‌وە هه‌یه."
كاربه‌دەستانی به‌ریتانیش دەڵێن به‌رەوپێشبردنی بارودۆخی و چه‌سپاندنی ئارامی و ئاسایش له عێراقدا له پێش دەنگدانی مانگی یه‌كه‌وە شتێكی زۆر گرنگه.
به‌ڕێز بلێر ئه‌م تێبینیانه‌ی بۆ وەڵامدانه‌وەی ئه‌و ڕەخنانه بوو كه هه‌ندێك له كانوندانه‌ران گرتبویان و گوتیان ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ نزیك كردنه‌وەی سه‌ربازەكانیان له به‌غدا ته‌نها بۆ به‌رژەوەندی سیاسی ئه‌مه‌ریكایه تاوەكو سه‌رۆك بوش جارێكی تر هه‌ڵبژێرێته‌وە.