وەزیری دەرەوەی عێراقی دەڵێت ووڵاته‌كه‌ی پێویستی به بوونێكی زیاتری كارمه‌ندانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وە یهكگرتووەكانه تاوەكو خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی داهاتوو ئامادە بكه‌ن.
به‌ڕیز هۆشیار زێباری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌غدا بۆ په‌یامنێران قسه‌ی كردوو گوتی له سه‌ر بنچینه‌ی قهبارەی ووڵاته‌كه و ئاڵۆزی كارەكانی، ژمارەیه‌كی زیاتری كارمه‌ندانی .U.N پێویسته. به‌ڕێز زێباری گوتی ئه‌و به نیازە له ماوەی كۆنفرانسێكی نێوهنهتهوەیی تایبه‌ت به عێراق كه بڕیارە له مانگی داهاتودا له میسر ساز بكرێت، باس له‌و مه‌سه‌له‌یه بكات.
دوایترین ووردەكارییه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه‌ش تاوەكو ئێستا ڕوون نهكراوەتهوە. یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاش، به‌ڕێز ولیام بێرنس گوتویه‌تی ته‌نها ئه‌ندامانی حكومه‌تی كاتی عێراق بانگێش كراون، به‌ڵام فه‌رەنسا داوای بانگێش كردنی ئۆپۆسزیۆنی عێراقی كردووە.
پێشبینی دەكرێت، ووڵاتانی دراوسێ، كۆمكاری عه‌رەبی، یه‌كێتی ئه‌وروپا، نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان و گروپی هه‌شت ووڵاتانی پیشه‌سازیش به‌شداری ئه‌م كۆبونه‌وەیه بكه‌ن.