له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت منداڵێكی عێراقی و 11 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و وەرگێڕێك به‌هۆی ته‌قینه‌وەی دوو بۆمبی جوداوە بریندار بوون كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شاری سامه‌را ڕوویاندا.
سه‌ربازەكانیش دەستبه‌جێ دوای ڕوودانی ته‌قینه‌وەكان، قه‌دەغه‌كردنی هاتوچۆیان له شاری سامه‌را ڕاگه‌یاند كه له‌م ماوەیه‌ی دواییدا له ژێر دەستی یاخیبوان دەرهێنرایه‌وە.
پێشتریش له فه‌للوجه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشی ئاسمانیان كردە سه‌ر شوێنی یاخیبوان و له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌یان ڕەت كردەوە كه دەڵێن له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا خێزانێكی شه‌ش كه‌سی كوژراوە.
له به‌غدا، مازن ئه‌لسامه‌رائی كه ئه‌ندامی سه‌ر به پارته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیری عێراقه واتا پارتی بزوتنه‌وەی یه‌كگرتوی نیشتمانی، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار له سه‌ر ڕێگای چوونی به‌رەو كار هێرشیان بردۆته سه‌ر.