Accessibility links

له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق دەڵێت فڕۆكه‌ جه‌‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر یاخیبوانی شاری فه‌للوجه‌  - 2004-10-19


له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق دەڵێت فڕۆكه‌ جه‌‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر یاخیبوانی شاری فه‌للوجه‌ و شوێنی حه‌شارگه‌ و جبه‌خانه‌ی چه‌كیان له‌ ناوبردووە كه‌ له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوییه‌وە به‌كار دێت.

له‌شكر دەڵێت ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ به‌شێكن له‌ هه‌وڵی ڕێگه‌گرتن له‌ چه‌كداران تاوەكو له‌ ماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمه‌زان دا هێرش و په‌لامار دەست پێنه‌كه‌ن.

له‌م هێرشه‌ی دوایشدا، كه‌وتنه‌وەی هیچ قوربانیه‌ك ڕاپۆرت نه‌كراوە.

له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌شدا، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیری عێراق داوای له‌ دانیشتوانی فه‌للوجه‌ كرد، چه‌كدارە بیانیه‌كان له‌ شارەكه‌یان بكه‌نه‌ دەرەوە یاخود ڕوبه‌ڕوی په‌لاماری له‌شكری دەبنه‌وە.

XS
SM
MD
LG