كازم داود، ڕاوێژكاری ئاسایشی عێراقی دەڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی پلانی داناوە بۆ ئه‌وەی كه كۆكردنه‌وەی چه‌ك له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو ڕابگه‌یه‌نێت.
كاربه‌دەستان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر قسه‌یان كردووە و گوتویانه ئه‌م هه‌نگاوە به مه‌به‌ستی وەستاندنی هێنان و بردنی چه‌كه بۆ ژمارەیه‌كی زۆری لایه‌نگرانی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزاكانی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری گه‌ڕەكی سه‌در له به‌غدا.
هه‌روەها به‌ڕێز داود گوتویه‌تی ماوەی به‌رنامه‌ی گۆڕینه‌وەی چه‌ك به پارە له گه‌ڕەكی سه‌در هه‌تاوەكو ڕۆژی پێنج شه‌ممه درێژ دەكرێته‌وە چونكه به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له گه‌ڕەكی سه‌در چه‌كیان پێیه دەیانه‌وێت بیاندەنه‌وە دەست كاربه‌دەستانی حكومه‌ت، به‌ڵام كاتی پێویستیان بۆ نه‌بووە.