ڕۆژنامه‌وانێكی ئوستورالی پاش ئه‌وەی بۆ ماوەیه‌كی كورت له به‌غدا به بارمته دەستگیر كرابوو، ئازاد كرا.
ڕۆژنامه‌وان جۆن مارتینكۆس كه بۆ ته‌له‌فزیۆنی SBS ی ئوستورالی كاریدەكرد پاش گه‌یستنی بۆ ئوردن بۆ په‌یامنێران قسه‌ی كردوو گوتی ئه‌و ئازاری پێنه‌گه‌یشتووە و به شێوەیه‌كی باش و به ڕێزەوە له لایه‌ن فڕێنهرانیهوە مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوە، پاش ئه‌وەی كه زانیویانه ئه‌و ڕۆژنامه‌وانێكی سه‌ربه‌خۆیه.
ئهلیكزاندەر داونهری وەزیری دەرەوەی ئوستورالی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی به‌رێز مارتینكوس له بارودۆخێكی ته‌ندروستی باشدایه و له چه‌ند رۆژی داهاتودا دەگه‌ڕێته‌وە بۆ ئوستورالیا...هه‌روەها گوتیشی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه چۆته عێراقه‌وە بۆ ئه‌وەی له ڕووداوێك بكۆڵێته‌وە و چووبووە ناوچه‌یه‌كی به‌غداوە كه پێشتر ئامۆژگاری كرابوو به‌وەی كه نه‌چێت.