له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دانوساندەرێكی عێراقیان ئازاد كردووە كه هه‌وڵی ڕاگرتنی هێرشه له‌شكرییه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر شاری فه‌للوجه‌ی داوە.
كاربه‌دەستان دەڵێن مه‌لای ئاینی موسوڵمانی سوننه شێخ خالد ئه‌لجومه‌یلی دراوەته‌وە دەست پۆلیسی عێراقی و ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ هه‌ینی بردویانه‌ته‌وە ماڵه‌كه‌ێ خۆی. ئه‌م دانوساندەرە له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا پاش وەستانی ووتوێژەكانی نێوان حكومه‌تی عێراقی و یاخیبوان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ، گیرا بوو.
له لایه‌كی ترەوە، كاروانێكی پۆلیس له شاری به‌عقوبه كه‌وتنه به‌ر بۆسه‌یه‌ك و له ئه‌نجامدا حه‌وت ئه‌فسه‌ر و دوو كه‌سی سیڤیڵ بریندار بوو. پۆلیس دەڵیت ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كدارەی دەستیان له‌م هێرشه‌دا هه‌بوو، دەرباز بوون
هه‌روەها له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا به‌هۆی ته‌قینه‌وەی دوو بۆمب له شاری موسڵی باكوری عێراق نزیكه‌ی 11 كه‌س كوژراوە. .