Accessibility links

شارۆن فه‌رمانی كه‌م كردنه‌وەی هێزەكانی له‌شكری ئیسرائیلی له‌ كه‌رتی غه‌ززە و كه‌ناری ڕۆژئاوا داوە - 2004-10-15


ئاریاڵ شارۆنی سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیل فه‌رمانی به‌ دیسانه‌وە دابه‌شكردن و بڵاوكردنه‌وەی له‌شكری ئیسرائیلی له‌ كه‌رتی غه‌ززە داوە.

به‌ پێی ئه‌م فه‌رمانه‌، سه‌ربازە ئیسرائیلیه‌كان كه‌مپی ئاوەرەكانی جه‌به‌لیه‌ چۆڵ دەكه‌ن كه‌ له‌م ماوەیه‌ی دوایدا بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رەكی ڕوودانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ له‌ دژی ئه‌و میلیشیا فه‌له‌ستینیانه‌ ئه‌نجام دەدرێن كه‌ موشه‌ك دەگرنه‌ ئیسرائیل.

ئه‌م بڕیارەی به‌ڕێز شارۆنیش بۆ كه‌م كردنه‌وەی هێزە سه‌ربازییه‌كانی، دوا به‌ دوای كۆبونه‌وەكه‌ی له‌گه‌ڵ وەزیری به‌رگری و كاربه‌دەستانی دیكه‌ی به‌رگری هات كه‌ له‌ درەنگانێكی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا به‌ڕێوە چوو.

به‌ پێی دوایترین پلانه‌كانی سه‌رۆك وەزیر شارۆن، هه‌ر هه‌موو 21 نیشته‌جێی جوله‌كه‌كان له‌‌ غه‌ززە و چوار نیشته‌جێی دیكه‌ی كه‌ناری ڕۆژئاوا چۆڵ دەكرێت.

ئه‌و ئیسرائیلیانه‌ش كه‌ له‌ دژی ئه‌م كشانه‌وەه‌ن له‌ شه‌وی پێنج شه‌ممه‌دا له‌ 100 شوێنی جیاوازدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان خۆپیشاندانیان ساز كرد.

XS
SM
MD
LG