Accessibility links

هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا له‌ فه‌للوجه‌ دەستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنی نوێی دژ به یاخیبوان كردووە - 2004-10-15


هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا له‌ فه‌للوجه‌ دەستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنی نوێی دژ به یاخیبوان كردووە، پاش شه‌پۆلی هێرشه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ كه‌ بوونه‌ هۆی كوشتنی به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وە 15 كه‌س.

كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێن دوو به‌تالیۆنیان له‌ شاری فه‌للوجه‌یه‌ و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیشیان بۆمبارانی شارەكه‌ دەكه‌ن. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ نوێیه‌ هه‌ر له‌ پاش چه‌ند ڕۆژێك له‌ زیادبوونی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی دژ به‌‌و شارە دێت.

له‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، هێزەكانی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا هێرشیان كردە سه‌ر كۆمه‌ڵێك بینا و خانوبه‌رەی ئه‌و شارە كه‌‌ باوەڕدەكرێت له‌ لایه‌ن تۆڕی تیرۆرستی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەراقاوییه‌وە به‌كار هاتبێت و له‌ ئه‌نجامدا 15 كه‌س كوژراوە.

XS
SM
MD
LG