وەزیری دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له درەنگانێكی رۆژی چوارشه‌ممه‌دا له واشنتۆنی پایته‌خت گوتی سه‌رهه‌ڵداوان له عێراقدا به‌رەو لاوازی دەچن و شارەكانی وەك فه‌للوجه وئه‌وانی دیكه‌ی كه یاخیبوان كۆنترۆڵی دەكه‌ن هه‌موویان دەچنه ژێر دەسه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوەندیه‌وە.
هه‌روەها به‌ڕێز پاوەڵ گوتی سه‌ركوتكردنی یاخیبوان كارێكی ئاسان نابێت و له‌وانه‌شه چه‌ند ڕۆژانێكی تاریكمان له به‌ردەمدا بێت، به‌ڵام ڕۆژانی ڕووناكیشمان له به‌ردەمدایه.
به‌ڕێز پاوەڵ گوتی ئێمه دەبێت پشتگیری له ڕێبه‌رانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی بكه‌ین و شان به شانیان بوەستین .