Accessibility links

دوو ته‌قینه‌وەی به‌هێز له‌ ناوەندی به‌غدا له‌ ناوچه‌ی سه‌وز ڕوویداوە  - 2004-10-14


دوو ته‌قینه‌وەی به‌هێز له‌ ناوەندی به‌غدا له‌ ناوچه‌ی سه‌وز ڕوویداوە و باوەڕدەكرێت به‌هۆی موشه‌كی سه‌رشانه‌وە ئه‌نجام درابێت. له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت 5 كه‌س كوژراوە و 20 كه‌سی دیكه‌‌ بریندار بووە. تۆڕی تیرۆرستی سه‌ر به‌ ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ ڕاگه‌یاندووە .

كاربه‌دەستان دەڵێن ته‌قینه‌وەی یه‌كه‌م له‌ بازاڕێكی كراوە ڕوویداوە و دووەمیان له‌‌ قاوەخانه‌یه‌كدا ڕوویداوە‌ كه‌ باوەڕدەكرێت له‌ لایه‌ن هێرشبه‌رێكی خۆ كوژەوە ئه‌نجام درابێت. سه‌رباری توندی ئاسایش له‌ ناوچه‌ی سه‌وزدا، به‌ به‌ردەوامی هێرش دەكرێته‌ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌و به‌شی زۆریشیان خوێناوین.

ئه‌م هێرشانه‌ش بۆ یه‌كه‌م جارە له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وزدا خۆیدا ڕووبدات و بۆته‌ هۆی به‌رزبونه‌وە گه‌لێك پرسیار دەربارەی ئاستی ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌دا.

له‌ لایه‌كی ترەوە، له‌ ئه‌نجام ڕووداوی جودای ته‌قه‌كردن له‌ باكوری به‌غدا خانمێكی كوردی ڕۆژنامه‌وان كه‌ بۆ ته‌له‌فزیۆنێكی كوردی كاردەكات، هه‌روەها حاكمێكی عێر‌اقیش كوژراوە. له‌ باكوری به‌عقوبه‌ش له‌ ئه‌نجام ڕووداوێكی دیكه‌ی ته‌قه‌كردندا دوو ئه‌فسه‌ری پاسه‌وانی نیشتمانی عێراقی كوژراوە.

هه‌روەه له‌ ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له‌‌ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی كوژراوە و دوو كه‌سی تر بریندار بووە.

XS
SM
MD
LG