سه‌رۆك بوش و ڕەكه‌به‌رەكه‌ی سیناتۆر جۆن كێری له شه‌وی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا له ماوەی گفتوگۆیه‌کی ته‌ن به ته‌ندا بۆ سێهه‌م جار و دوا جار له پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دووی مانگی یانزدەی داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری دەبنه‌وە.
هه‌ر لایه‌شیان به‌و هیوایه‌ن كه كاربكه‌نه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئێستا بڕیاریان نه‌داوە له سه‌رئه‌وەی له سێ هه‌فته‌یدا تردا و له ماوبی هه‌ڵبژاردندا دەنگ بۆ كێ دەدەن.
ئه‌م ڕووبه‌ربونه‌وەیه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری ته‌مپای ولایه‌تی ئه‌ریزۆنا به ڕێوە دەچێت و ڕاوەرگرتنه گشتیه‌كان نزیكی ژمارەی لایه‌نگران بۆ هه‌ردوو كاندید نیشان دەدەن.
شیكه‌رەوان باوەڕ دەكه‌ن نزیكه‌ی 10 ملیۆن دەنگدەر ته‌ماشای ئه‌م گفتوگۆ ته‌ن به ته‌نیه دەكه‌ن كه تیایدا تیشك دەخرێته سه‌ر كێشه ئابوری و ناوخۆییه‌كان.
بۆ ئاگاداری گفتوگۆكه له كاتژمێر 9:00 ی شه‌و به كاتی واشنتۆن دەست پێدەكات.