Accessibility links

سكرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت هێزی ئامادەباشی ناتۆ به‌ قسه‌ی خۆی له‌ ڕووی تواناوە له‌ پله‌ی سه‌رەتاییدایه‌ - 2004-10-13


سكرتێری گشتی ناتۆ جاپ دی هۆپ شه‌یفه‌ر دەڵێت هێزی ئامادەباشی ناتۆ به‌ قسه‌ی خۆی له‌ ڕووی تواناوە له‌ پله‌ی سه‌رەتاییدایه‌.

به‌ڕێز شه‌یفه‌ر ئه‌م تێبینیه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی له‌ رۆمانیا له‌ كۆبوونه‌وبیه‌كی نارەسمی دوو ڕۆژی وەزیرانی به‌رگری ناتۆ دەربڕی.

ئه‌و هێزە كه‌ ئێستا له‌ 17،500 سه‌ربازی پێكهاتووە، ‌بڕیارە به په‌له‌ ئامادەی بێت بۆ بارودۆخی پێویست.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وە، ئه‌ڵمانیا گوتی دژی ئه‌وەن كه ناتۆ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان بگرێته‌ دەست چونكه‌ دەسه‌ڵاتی ئه‌وان ئارام كردنه‌وەی بارودۆخه‌ و نه‌ك به گژداچوونه‌وەی شه‌ڕی تیرۆرزم.

چاوەڕوان دەكریت وەزیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێز دۆناڵد رامسڤڵد له‌ گه‌ڵ 26 ئه‌ندامی ناتۆدا كۆببێته‌وە بۆ ئه‌وبی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ زوویه‌كی داهاتودا بگرێته‌ دەست. هه‌روەها باسی ئه‌ركی ناتۆ له‌ بواری ڕاهێنان له‌ عێراق و دابین كردنی ئاسایش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له‌ كۆسۆ ڤۆ بكه‌ن.

XS
SM
MD
LG