هێزەكانی ئه‌مریكا و عێراق هێرشیان كردۆته سه‌ر حه‌وت مزگه‌وت له شاری رومادی خۆرئاوای ووڵات كه باوەڕ دەكرێت پشتگیری یاخیبوان بكه‌ن. له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌شێكه له هه‌وڵی هاوبه‌شی گه‌ڕ‌ان به شوێن تیرۆرستان و یاخیبوان و چه‌كی قه‌دەغه‌كراو له شارەكه‌دا.
شایه‌تحاڵی ڕووداوەكه دەڵێن سه‌ربازەكان شێخ عه‌بدول عه‌لیم سه‌عدیان دەستگیر كردووە كه به مه‌لای ئاینی باڵای موسوڵمانه سوننیه‌كانی ناوچه‌كه دادەنرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ش، ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا گوتویه‌تی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی دوو هێرشی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی تیرۆرستان له شاری فه‌للوجه كه باوەڕدەكرێت له لایه‌ن تۆڕی تیرۆرستی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوییه‌وە به‌كار بهێنرێت.
جێی باسه، زەرقاوی به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به چه‌ندین كاری ته‌قینه‌وەی بۆمب و ئۆتۆمبیلی و فڕاندن و سه‌ربڕینه‌كانی عێراق نیشانداوە.
له لایه‌كی ترەوە له شاری به‌سرە ته‌قینه‌وەیه‌كی گه‌ورە له باشوری ووڵات له شاری به‌سرە ڕوویداوە و دەستبه‌جێ هۆكاری ته‌قینه‌وەكه ڕوون نه‌بووە و تا ئێستاش كه‌وتنه‌وەی قوربانیش له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوە.