له شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆبونه‌وەیه‌كی ئاست به‌رز له نێوان كاربه‌دەستانی باڵای یه‌كێتێ نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاری كه‌ركوك به‌ڕێ‌كراوە.
په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌وا ئه‌م كۆبوونه‌وەیه بۆ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له بارەی ئه‌و كوردانه‌ی كه له سه‌ردەمی ڕژێمی به‌عس له ماڵ و شوێنی خۆیان دەركراون و چۆنێتی گه‌ڕانه‌وەیان و جارێكی تر نیشته‌جێ كردنه‌وەیان .
بۆ زانیاری زیاتر له‌م بارەیه‌وە كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.