گروپێكی چه‌كداری له عێراق هه‌ڕەشه‌ی كوشتنی بارمته‌یه‌كی توركیان داوە ئه‌گه‌ر هاتوو ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو زیندانیه‌كان ئازاد نه‌كات.
تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌رەبیه‌ی بنكه له دوبه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وە و تیایدا نیشانی دەدات كه سێ چه‌كدار گه‌مارۆی بارمته‌یه‌كیان داوە كه ناسنامه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵگرتووە.
یه‌كێك له چه‌كدارەكان خۆی به ئه‌ندامێكی گروپی ته‌وحید و جیهاد ناساند كه گروپێكن له لایه‌ن ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی تیرۆرسته‌وە به‌ڕێوە دەبرێت.
به‌ڵام ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كانیش دەڵێن ئه‌م وێنه‌یه‌ی ئه‌مجارە هه‌روەكو هه‌موو جارەكانی تر دروشمی گروپه‌كه‌یان له پشتیانه‌وە هه‌ڵنه‌واسرا بوو.