میلیشیاكانی لایه‌نگری مه‌لای ڕادیكاڵه شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در دەستیان كردووە به ته‌سلیم كردنه‌وەی چه‌كه‌كانیان وەك به‌شێك له ڕێكه‌وتنامه‌ی ئاشتی نێوان عێراقیه‌كان و كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكا بێت بۆ كۆتایی هاتن به شه‌ڕ و پێكدادانی گه‌ڕەكی مه‌دینه‌ت ئه‌لسه‌در له به‌غدا كه بۆ ماوەی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌ردەوامه.
باوەڕدەكرێت دانه‌وەی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان پێنج ڕۆژ بخایه‌نێت و له پاشدا پۆلیسی عێراق و هێزی گاردی نیشتمانی دەسه‌ڵاتی ئاسایشی ناوچه‌كه دەگرنه دەست.
له هه‌مان كاتدا، له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاش له عێراق دەڵێت له ماوەی هێرشێكی به مووشه‌كدا دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراوە و پێنجی دیكه‌ش بریندار بووە. له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت ئه‌و هێرشه له به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له باشوری به‌غدای پایته‌ختدا ڕوویداوە.
له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌شدا له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له به‌غدا 18 كه‌س كوژرا كه یه‌كێك له‌وانه سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی بوو بوو. لایه‌نگرانی گروپی تیرۆرستی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاویش به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه نیشانداوە.
ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز ڕامسڤڵد وەزیری به‌رگری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌غدا و له‌وێ هۆشداریدا و گوتی به نزیك بوونه‌وە له كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی داهاتوو، توند و تیژی له ووڵاته‌كه‌دا زیاد دەكات.
له لایه‌كی ترەوە له شاری موسڵی باكوری عێراق ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له نزیك كاروانێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ته‌قیوەته‌وە و بۆته هۆی كوشتنی دوو كه‌سی عێراقی و باوەڕدەكریت ژمارەیه‌ك قوربانی له هێزی ئه‌مه‌ریكیش له‌و هێرشه‌دا كه‌وتبێته‌وە.