له دوای هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كاربه‌ده‌ستان له ئه‌فغانستان خۆیان بۆ ژماردنی ده‌نگه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن. سندوقه‌كانی ده‌نگ له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له سه‌رتانسه‌ری وولات بۆ ناوه‌نده‌كانی ژماردن گۆزراونه‌ته‌وه بۆ ژماردنی ده‌نگه‌كان، كه‌وا چاوه‌روان ده‌كرێت رۆژی دووشه‌ممه ده‌ستپێبكات. شایه‌نی باسه به ملیۆنان ئه‌فغانی له رۆژی شه‌ممه به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان رۆیشتن، سه‌ره‌رای هه‌ره‌شه‌ی پیشتیوانانی حكومه‌تی پێشووی تالیبان. له نیوه‌رۆی رۆژی هه‌لبژاردن پازده به‌ربژاری به‌رهه‌لستكاری سه‌رۆكی كاتی حامد كارزای داوای راگرتنی هه‌لبژاردنه‌كانیان كرد و ووتیان كه‌وا هه‌ندێ كه‌س زیاتر له جارێك ده‌نگیان داوه و له هه‌ندێ شوێن په‌ستان خراوه‌ته سه‌ر ده‌نگده‌ران تاوه‌كو ده‌نگه‌كانیان بۆ به‌رێز كارزای بده‌ن. به‌لام چاودێره سه‌ربه‌خۆكان رازیبوونیان به‌رامبه‌ر یه‌كه‌م هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م وولاته راگه‌یاندووه و گووتیانه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌وا به‌ڕێوه چووه.