وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكی دۆنالد ره‌مسفێلد ده‌ڵێت پێنتاگۆن له‌وانه‌یه سه‌ربازی زیاتر بنێرێته عیراق بۆ به‌رسینگرتنی توندوتیژی خراپكاران له كاتی هه‌لبژاردنه‌كانی مانگی یه‌ك. به‌رێز ره‌مسفێلد ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌گه‌ل وه‌زیرانی به‌رگری هه‌ژده ووڵات له‌سه‌ر كه‌شتیێكی فرۆكه هه‌لگری ئه‌مریكی له كه‌نداوی فارسی كۆ ده‌بێته‌وه. به‌رێز ره‌مسفێلد ووتی ئه‌و هیوا داره وولاتانی تریش هه‌ندێ به‌رپرسیاری بخه‌نه ئه‌ستۆ بۆ پشتراستكردنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوور له توندوتیژی. له لایه‌كی تره‌وه پۆلیسی عیراقی رایگه‌یاند كه‌وا ژماره‌یه‌ك چه‌كدارانی نه‌ناسراو له شاری بێجی له باكووری ووڵات هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی نه‌وتهه‌لگر و شۆفێره توركه‌كه‌شیان رفاندوه.