Accessibility links

بارمته‌ی به‌ریتانی كێننه‌س بایگلی له‌ عێراق كوژرانی ڕاگه‌یه‌ندراوە - 2004-10-08


وا پێدەچێت ئه‌ندازیاری به‌ریتانی كێننه‌س بایگلی Kenneth Bigley كه‌ له‌ سێ هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌رەوە له‌ عێراق به‌ بارمته‌ی گیرا بوو، له‌ لایه‌ن فڕێنه‌رەكانیه‌وە كوژرا بێت.

ڕاپۆرته‌ جوداكان له عێراق ق لوبنانه‌وە ڕادەگه‌یه‌نن كه‌وا بارمته‌ی ته‌مه‌ن 62 ساڵ كوژراوە. ئه‌م بارمته‌ به‌ریتانیه‌ له‌ 16 ی مانگی نۆی ڕابوردودا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندازیاری تری ئه‌مه‌ریكیدا فڕێندرا كه‌ له‌ پاش ماوەیه‌ك له گرتنیان سه‌ریان بڕا بوو.

فڕێنه‌ران پێشتر داخوازیان له‌ هێزەكان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا كردبوو به‌ندكراوە ژنه‌كانی زیندانه‌كانی عێراق ڕزگار بكه‌ن.

XS
SM
MD
LG