Accessibility links

یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی  150 ئه‌ندامی كۆریای باشور له‌ هه‌فته‌ی داهاتودا دەگاته‌ باكوری عێراق  - 2004-10-07


كۆریای باشور له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا یه‌كه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی بۆ باكوری عێراق دەنێرێت تاوەكو یارمه‌تی دابه‌شكردن و جێگیركردنی سه‌ربازەكانیان له‌و ناوچه‌یه‌دا بدەن.

وەزیری به‌رگری كۆریای باشور دەڵێت بڕیارە یه‌كه‌یه‌كی 150 ئه‌ندامی له‌ سێ شه‌ممه‌ی داهاتوودا كۆریای باشور جێهێڵن و بگه‌نه‌ بنكه‌ی سه‌رەكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له‌ كوێت.

كۆریای باشور 2،800 سه‌ربازی ناردۆته‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی باكوری عێراق بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری مرۆییانه‌ و ئاوەدانكردنه‌وە له‌ ناوچه‌كه‌دا. هه‌روەها بڕیارە 800 سه‌ربازی تریش له‌ مانگی داهاتوودا بگاته‌ ناوچه‌كه‌.

XS
SM
MD
LG