كاربه‌دەستانی عێراقی دەڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب ڕێژكراو له بنكه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی گاردی نیشتمانی عێراقیه‌وە له شاری عانای خۆرئاوای عێراق به لایه‌نی كه‌مه‌وە 10 كه‌س كوژراوە و 24 كه‌سی دیكه بریندار بووە.
له هه‌مان كاتدا له به‌غدا كاربه‌دەستانی حكومه‌ت و نوێنه‌رانی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزاكان موقته‌دا ئه‌لسه‌در دەستیان به ووتوێژ كردووە تاوەكو كۆتایی به‌و پێكدادانه بهێنن كه بۆ ماوەی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له گه‌رەكی مه‌دینه‌ت سه‌در دەستی پێكردووە.
له شاری بابلی باشوری پایته‌ختیش هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق له دووەم ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیاندان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وەی یاخیبوان كه كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه دەكه‌ن.
فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هێزی ئه‌مریكاش هێرشیان كردۆته سه‌ر بینایه‌كی شاری فه‌للوجه كه باوەڕدەكرێت لایه‌نگرانی گومانلێكراوی تیرۆرستی سه‌ر به تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعدە كۆبوونه‌وەی لێ ساز دەكه‌ن.
هه‌روەها ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی سه‌رە ڕێگا له شاری به‌سرە بۆته هۆی كوشتنی عێراقیه‌ك و بریندار بوونی شه‌ش كه‌سی دیكه.