خه‌ڵكی گشتی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌وەی كه ئایا كێ له گفتوگۆی ته‌ن به ته‌نی سه‌رەتایی نێوان به‌ر بژارەكانی جێگری سه‌رۆك دیك چێنی و ڕەكه‌به‌رەكه‌ی جۆن ئێدواردز دا بردویه‌تیه‌وە بوونه‌ته دوو به‌شه‌وە.
ئه‌و گفتوگۆیه ته‌ن به ته‌نیه‌ی نێوان به‌ربژارەكانی جێگری سه‌رۆك له درەنگانێكی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا بۆ ماوەی 90 دەقیقه به‌ردەوام بوو كه تیایدا تیشكیان خستبۆوە سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی وەك شه‌ڕی عێراق و شه‌ڕی دژ به تیرۆرزم. هه‌ریه‌كه‌شیان به به‌ردەوامی هێرشی دەكردە سه‌ر ڕابوردوو هه‌روەهاش چۆنێتی تێڕوانینیان و حوكمدانیان بۆ سه‌ر مه‌سه‌له‌كان له لایه‌ن لاكه‌ی دیكه‌وە.
هه‌ر دوا به دوای ته‌واو بوونی گفتوگۆیه‌كه، دەزگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاكامی ڕاوەرگرتنه گشتیه‌كانیان بڵاوكردەوە. به پێی چه‌ناڵی ABC له‌و گفتوگۆیه ته‌ن به ته‌نیه‌دا به‌ڕێز چینی به 45 به‌رامبه‌ر 35 خاڵ براوە بووە.
به پێچه‌وانه‌شه‌وە به پێی چه‌ناڵی CBS ژمارەیه‌كی زۆری خه‌ڵكی بڕیاریان نه‌داوە و له ئه‌نجامدا جۆن ئێدواردز به 41 به‌رامبه‌ر به 28 خاڵ براوە بووە.
شیكه‌رەوان دەڵێن ئاساییانه گفتوگۆی ته‌ن به ته‌نی جێگری سه‌رۆك كارێكی ئه‌وتۆ ناكاته سه‌ر پێشبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام باوەڕدەكرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مساڵ به هۆی نزیكی ژمارەی لایه‌نگران له هه‌ردوو كاندید سه‌رۆك بوش و جۆن كێریه‌وە، جیاواز بێت و كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئه‌و گفتوگۆ ته‌ن به ته‌نیه، هاوكاران به‌ڵێن ساڵح و حه‌یدەر كه‌ریم به درێژی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دەدوێن. بۆ گوێگرتن له‌و ڕاپۆرته‌ش كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.