Accessibility links

وەزیری دەرەوەی به‌ریتانی له‌ ناكاو سه‌رەدانی عێراقی كردووە - 2004-10-05


به‌ڕێز جاك سترۆ ی وەزیری دەرەوەی به‌ریتانی له‌ ناكاو سه‌رەدانی عێراقی كردووە.

به‌ڕیز سترۆ له‌ ماوەی سه‌رەدانه‌كه‌یدا چۆته‌ كوردستانی عێراق و له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی ئه‌وێدا كۆبۆته‌وە.

له‌ هاوینه‌هه‌واری شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبۆته‌وە و له‌ شاری هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئیدارەی هه‌ولێر كۆبۆته‌وە.

له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێران له‌تیف نێروەیی و عومه‌ر فه‌رهادی له‌ شاری سلێمانی و هه‌ولێرەوە ڕاپۆرتیان بۆ ناردووین.

بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایلانه‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG