هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوەیه‌كه دەستی پێكردووە و به‌ربژارەكانی هه‌ردوو پارتی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان به‌ڕێز بوش و سیناتۆر كێری له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 30/09 /2004 ی مشت‌ومڕ یاخود گفتوگۆیه‌كی ته‌ن به ته‌نیان ئه‌نجامداوە.
جێی باسه، ئه‌و گفتوگۆیه له‌سه‌ر گشت ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوە بڵاو كرایه‌وە و لایه‌ن 63 ملیۆن كه‌سه‌وە ته‌ماشا كراوە.
لێكدانه‌وەی باسه‌كانی ناو ئه‌و گفتوگۆیه، ته‌وەری سه‌رەكی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو.
.هاوكار به‌ڵێن ساڵح میوانداری ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجارە بوو میوانه‌كانیشی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم - به‌ڕێوبه‌ری ئینستیتیوتی كوردی له واشنتۆن و د.كرمانج گوندی یاریدەدەری پرۆفسیۆر له زانكۆی ته‌نه‌سی.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.