چه‌كدارە فه‌له‌ستینیه‌كان دیسانه‌وە موشه‌كیان بۆ به‌شی باشوری ئیسرائیل هه‌ڵداوە سه‌رباری ئه‌وەی هێزی به‌رگری له‌شكری ئیسرائیلی هه‌وڵی وەستانی هێرشی له‌وجۆرەی له غه‌ززە داوە.
له‌وەته‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكرییانه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وە دەستی پێكردووە، زیاتر له 60 فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی كوژراوە و یه‌ك كه‌سیش بریندار بووە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، چه‌كدارە فه‌له‌ستینیه‌كان دوو موشه‌كیان بۆ ناوچه‌ی سدێرۆت هه‌ڵداوە. ئه‌م هێرشی به موشه‌كانه دوا به دوای هێرشه ئاسمانیه‌كانی له‌شكری ئیسرائیلی بۆ سه‌ر غه‌ززە هات كه بوونه هۆی كوشتنی شه‌ش فه‌له‌ستینی كه چوار له‌وانه سه‌ر به چه‌كداران بوون و دوانیان كه‌سانی سیڤیڵ بوون.
له هه‌مان كاتدا، سه‌ربازە ئیسرائیلیه‌كان به تانك و زرێ پۆشه‌وە چونه‌ته ناو كه‌مپی ئاوارەكانی جه‌به‌لیه‌وە و به‌رەیه‌كی نوێیان له خان یونس كردۆته‌وە.
سه‌رۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش ئاریاڵ شارۆن به‌ڵێنی داوە به وەستاندنی موشه‌ك له لایه‌ن چه‌كدارانه‌وە بۆ باشوری ئیسرائیل. له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا گوتویه‌تی هه‌تاوەكو ئه‌و موشه‌كانه ڕانه‌گیرێت ئه‌وا په‌لامارە له‌شكرییه‌كان بۆ سه‌ر غه‌ززە به‌ردەوام دەبێت.