له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی چه‌ند ئۆتۆمبیلێك له به‌غدا ی پایته‌خت و شاری موسڵی باكوری عێراق به لایه‌نی كه‌مه‌وە 24 كه‌س كوژراوە و 100 كه‌سی دیكه بریندار بووە.
له ئه‌نجام دوو ته‌قینه‌وەی به‌غدا نزیكه‌ی پانزدە كه‌س كوژراوە. یه‌كه‌مییان له نزیك ئۆفیسی ڕاهێنانی هێزی گاردی نیشتمانی عێراقیدا ڕوویداوە كه دەكه‌وێته دەرەوەی دەرگای چوونه ناو ناوچه‌ی سه‌وزەوەیه و ئه‌وی دیكه‌شیان له هۆتێلێك دا ڕوویداوە و بۆته هۆی كوشتنی شه‌ش كه‌سی دیكه.
دەسه‌ڵاتداران دەڵێن له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەكه‌ی شاری موسڵیشدا به لایه‌نی كه‌مه‌وە سێ كه‌س كوژراوە كه دوان له‌وانه باوەڕدەكرێت ئه‌و دوو هێرشبه‌رە بن كه پێش كاتی دانراو خۆیان ته‌قاندۆته‌وە.
له ڕووداوە توند و تیژییه‌كانی تری عێراقیش، كۆماندارێكی پۆلیسی عێراقی له نزیك به‌عقوبه كوژراوە و كاربه‌دەستێكی باڵای وەزارەتی زانستیش له به‌غدا كوژراوە.
هێرشه ئاسمانیه‌كانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش بۆ سه‌ر شاری فه‌للوجه به‌ردەوامه و كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی دەڵێن دوو بینایان نیشانه كردووە كه باوەڕدەكرێت له لایه‌ن یاخیبوانه‌وە به‌كار هێنرابن.
هه‌ر له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دبنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له شاری به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.