Accessibility links

ئه‌‌ركی ئاشتی پارێزی به سه‌‌رۆكایه‌‌تی توركیا له هه‌‌رێمی كوردی عیراق به‌‌شێوه‌‌یه‌‌كی فه‌‌رمی به‌‌كۆتایی هات - 2004-10-03


ئه‌‌ركی ئاشتی پارێزی به سه‌‌رۆكایه‌‌تی توركیا له هه‌‌رێمی كوردی عیراق، كه بۆ ماوه‌‌ی حه‌‌فت ساڵ به‌‌رده‌‌وام بوو، به شێوه‌‌یه‌‌كی فه‌‌رمی به كۆتایی هات. ئه‌‌ركه ئاشتی پارێزه‌‌كه، كه له‌‌لایه‌‌ن ئه‌‌مریكا و توركیا و به‌‌ریتانیا دامه‌‌زرا بوو، ئه‌‌مرۆ یه‌‌كشه‌‌ممه له رێوره‌‌سمێكدا هه‌‌لوه‌‌شێندرایه‌‌وه كه كاربه‌‌ده‌‌ستانی به‌‌ریتانی و كۆمانداره‌‌كانی له‌‌شكری هاوپه‌‌یمانان تیایدا ئاماده‌‌بوون. هێزه ئاشتی پارێزه‌‌كه چاودێری هێڵی ئاگربه‌‌ستی ده‌‌كرد كه له سالی هه‌‌زارو نۆسه‌‌دو نۆهه‌‌ت و حه‌‌وت دامه‌‌زرا بۆ به كۆتایی هێنانی شه‌‌رو لێكدانی نێوان دوو پارتی سه‌‌ره‌‌كی كوردی. ئه‌‌و هه‌‌‌رێمه له ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی ده‌‌سه‌‌لاتی رێبه‌‌ری پێشووی عیراقی بوو. له‌‌وه‌‌تای ده‌‌ستپێكردنی شه‌‌ری عیراق، به سه‌‌رۆكایه‌‌تی ئه‌‌مریكا، رێبه‌‌رانی كورد داوایان له هێزه‌‌كه كردووه كه هه‌‌رێمه‌‌كه جێ بهێلن.

XS
SM
MD
LG