ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له ئه‌نجام هێرشی ئیسرائیلیه‌كان بۆ سه‌ر كه‌مپی ئاوارە فه‌له‌ستینیه‌كان له جه‌به‌لیه به لایه‌نی كه‌مه‌وە 23 فه‌له‌ستینی كوژراوە كه ئه‌مه‌ش به خوێناوی‌ترین هێرش دادەنرێت كه له ماوەی چه‌ند مانگاێكدا ڕوویدا بێت.
له ماوەی ته‌نها یه‌ك هێرشی تانكێكی ئیسرائیلی‌دا حه‌وت فه‌له‌ستینی كوژراوە كاتێك كه بۆمب به‌ر كۆمه‌ڵێك گروپی ناوەوەی ئه‌و كه‌مپه كه‌وت.
سه‌ربازە ئیسرائیلیه‌كانیش به شۆفڵ ژماربیه‌ك خانوبه‌رەی ناوچه‌ی جه‌به‌لیه‌یان ڕووخاندووە و ڕادیۆی ئیسرائیلی دەڵێت حكومه‌ت بڕیاری فراوانكردنی ئه‌و هێرشانه‌ی داوە.
ئه‌م هێرشانه‌ی دوایش، دوا به دوای هێرشی به موشه‌كی فه‌له‌ستینیه‌كان له ڕۆژی چوار شه‌ممه‌دا بۆ سه‌ر شاری سدەرۆتی سنوری ئیسرائیل هات كه بوونه هۆی كوشتنی دوو منداڵ.
هه‌روەها ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له ماوەی توند و تیژییه‌كانی غه‌ززەدا، سێ سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراوە.