Accessibility links

له‌ عێراق زیاتر له‌ دە كه‌سی تر به‌ بارمته‌ گیراوە - 2004-09-30


ته‌له‌فزیۆنی عه‌رەبی ئه‌لجه‌زیرە ڕادەگه‌یه‌نێت كه‌وا میلیشیاكان له‌ عێراق زیاتر له‌ 10 كه‌سیان به‌ بارمته‌ گرتووە.

له‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی سێ بارمته‌ بڵاوكرایه‌وە.. بێ ئه‌وەی ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرا بكرێت و له‌ لایه‌ن دوو چه‌كداری دەمامك به‌ستراوەوە تفه‌نگیان ئاڕ‌استه‌ كرابوو.

جه‌زیرە دەڵێت ئه‌م بارمتانه‌ی دوایی له‌ شه‌ش عێراقی و دوو لوبنانی و دوو خانمی ئه‌ندەنووسی پێكهاتوون كه‌ بۆ كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكتریكی كار دەكه‌ن. ئه‌و چه‌ناڵه‌ دەڵێت ئه‌و گروپه‌ له‌ لایه‌ن گروپی له‌شكری ئیسلامی عێراقیه‌وە گیراون و هه‌مان گروپن كه‌ به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ فڕاندنی دوو ڕۆژنامه‌وانی فه‌رە‌نسی له‌ مانگی ڕابوردوا نیشاندابوو.

XS
SM
MD
LG