ئه‌و ئه‌ندازیارە به‌ریتانیه‌ی كه له عێراق له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وە به بارمته گیراوە له وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی تردا دەركه‌وتووە و داوای له حكومه‌ته‌كه‌ی كردووە ڕزگاری بكه‌ن.
چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی عه‌رەبی ئه‌لجه‌زیرە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وێنه‌یه‌كی نوێی ڤیدیۆیی Kenneth Bigley بڵاو كردۆته‌وە كه نیشانی دەدات به‌ڕێز بایگلی له قه‌فه‌زێكدا بووە و جلی پرته‌قالی له به‌ردا بووە و گوتویه‌تی فڕێنه‌رانی نایانه‌وێت بیكوژن و سه‌رۆك وەزیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێر داواكارییه‌كه‌ی ئه‌وی فه‌رامۆش كردووە.
به‌ڕێز بلێر له ماوەی كۆنگرەی پارتی كاردا له ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌دا گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی چی له توانایاندا هه‌بێت بۆ ئازادكردنی ئه‌و هاووڵاتیه به بارمته گیراوەیان دەكه‌ن.
.