له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دەڵێت له درەنگانێكی ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌دا شه‌ش سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بریندار بوون دوای ئه‌وەی ئۆتۆمبیلێك له نزیك كاروانه له‌شكریه‌كه‌یانه‌وە له شاری موسڵی باكوری عێراق ته‌قیه‌وە.
له هه‌مان كاتدا، پێكدادانی زیاتر له شه‌قامی حه‌یفا له به‌غدا ڕویداوە كه له‌م ڕۆژانه‌ی داویدا ئه‌و جۆرە هێرشانه‌ی تیا دووبارە بۆته‌وە.
له لایه‌كی ترەوە، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆمبارانی بنكه‌یه‌كی موشه هه‌ڵدانیان كردووە كه له سه‌ر ئۆتۆمبیلێك له گه‌ڕەكی مه‌دینه‌ت سه‌در له به‌غدا دانرا بوو.
له ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌دا، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی هۆشداری داوە و گوتویه‌ی هێزەكانی ئاسایشی عێراقی له ئایندەیه‌كی نزیكدا هێرشی سه‌ربازی دەكه‌نه سه‌ر شوێنی یاخیبوان له فه‌للوجه كه باوەڕدەكرێت حه‌شارگه‌ی لایه‌نگرانی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی گومانلێكراوی تیرۆرست بێت.
هه‌ر له بارەی دوایین ڕووداوە توند و تیژییه‌كانی عێراق، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.