له‌م ماوەیه‌ی دوایدا، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی و شاندە یاوەرەكه‌ی سه‌ردانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكایان دا‌و له كۆنگرس ووتارێكی پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی هاوس و سه‌نه‌ت كرد.
له واشنتۆنی پایته‌ختیش له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی باڵای ئه‌مریكی پنتاگۆندا كۆبوونه‌وە تاوەكو باس له دوایترین به‌رەوپێشچونه‌كانی عێراق و سازدانی هه‌ڵبژاردنی مانگی یه‌كی داهاتو بكه‌ن.
هه‌روەها له كۆبوونه‌وەی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانیشدا، به‌ڕێز عه‌للاوی ووتاری خوێندەوە.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی عێراقی بابه‌تی سه‌رەكی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو. میوانی به‌رانمه‌كه، ڕۆژنامه‌وان هیوا مه‌حمود عوسمان بوو. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی گفتوگۆكه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.