له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق دەڵێت به لایه‌نی كه‌مه‌وە چوار كه‌س گیانیان له دەستداوە پاش ئه‌وەی هێرشێكی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی لایه‌نگرانی مه‌لای ڕادیكاڵه شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در ی تیادایه. نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه دەڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وە 40 كه‌سی تر بریندار بووە.
له به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مه‌ریكیدا ڕاگه‌یه‌ندراوە كه‌وا هێرشه‌كانی له به‌رە به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چه‌ند جێگایه‌كی میلیشیاكانی ناوچه‌ی سه‌دری گرتۆته‌وە كه زۆر جار هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و میلیشیاكانی سه‌در شه‌ڕی لێ دەكه‌ن.
له شاری موسڵی باكوری عێراقیش به‌هۆی ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێك، به لایه‌نی كه‌مه‌وە سێ گاردی نیشتمانی كوژراوە و پێنجی تریشیان لێ بریندار بووە.
له شاری به‌عقوبه‌ی باكوری به‌غدا، به‌هۆی ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی چێنراو له سه‌ر شه‌قامه‌كان چوار كه‌سی سیڤیل كوژراوە.
هه‌ر له بارەی دوایترین ڕووداوەكانی عێراقه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.