له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له پایته‌ختی سوریا ئه‌ندامێكی بالای گروپی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی كوژرا. سه‌رچاوه فه‌له‌ستینیه‌كان له دیمه‌شق ده‌لێن عزه‌دین شێخ خه‌لیل، رێبه‌ری باڵی له‌شكری حه‌ماس، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه كوژرا. یه‌كسه‌ر دوای رووداوه‌كه، حه‌ماس ئیسرائیلی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه به‌رپرسیار كرد‌و سۆزی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی دا. كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ئه‌م گۆتنانه‌یان ره‌تكرده‌وه، به‌لام ئیسرائیل له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه له ڕاوه‌دونان و كوشتنی رێبه‌رانی حه‌ماس. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ئیسرائیل له رۆژی یه‌كی مانگی نۆ راگه‌یاندرا، رۆژه‌ك دوای ئه‌وه‌ی شازده كه‌س له ئه‌نجامی دوو هێرشی خۆكوژی له باشووری ئیسرائیل كوژران.