به‌ڕێز رچارد ئارمتجی جێگری وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌روەكو پلانی بۆ دانراوە له مانگی یه‌كی داهاتوودا بۆ هه‌موو ووڵاتیان له سه‌رانسه‌ری عێراقدا كراوە بێت.
به‌ڕێز ئارمتج ئامادەی كۆبوونه‌وەی كۆمیته‌ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوو گوتی ئه‌و ئاگای له هیچ پلانێك نیه بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردن ته‌نها له چه‌ند به‌شێكی عێراق و جیاكردنه‌وەی ئه‌و ناوچانه‌ی كه توند و تیژی زۆری تیادایه.
له رۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، وەزیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆناڵد ڕامسڤڵد باسی له‌وەكرد كه ئه‌گه‌ری ئه‌وە هه‌یه هه‌ڵبژاردن له سێ به‌شی عێراقدا به ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت و له‌و ناوچانه‌دا كه توند و تیژی زۆری تیادایه نه‌كرێت.
هه‌ر له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، سه‌رۆك بوش و ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وەی كه هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌كان هه‌ر له كاتی دیاریكراوی خۆیدا له مانگی یه‌كی داهاتوودا ساز دەكرێت، ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌و توند و تیژیانه‌ی له عێراقدا هه‌یه.