Accessibility links

سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی له‌ كۆبوونه‌وەی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له‌ نیۆرك ووتارێك پێشكه‌ش دەكات - 2004-09-24


ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی به‌ نیازە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان ووتارێك پێشكه‌ش بكات.

به‌ڕێز عه‌للاوی گوتویه‌تی ئه‌و داوا له‌ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كۆفی ئه‌نان دەكات ئه‌و تیبینیانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ڕوون بكاته‌وە كه گوایا ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنێكی باوەڕپێكراو له‌ مانگی یه‌كی داهاتودا له‌ عێراق ئه‌نجام بدرێت تاوەكو بارودۆخی ئاسایش به‌رەو پێش نه‌برێت.

به‌ڕیز عه‌للاوی له‌ درەنگانێكی رۆژی پێنج شه‌ممه‌دا بۆ ئه‌نجومه‌نی په‌یوەندیه‌كانی دەرەوە قسه‌ی كردوو... سوور بوو له‌ سه‌ر ئه‌وەی ئاسایش له‌ عێراقدا به‌رەو باشی دەڕوات، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌ بارودۆخێكی پارێزراو و سه‌لامه‌تی له‌ سه‌دا سه‌د ئه‌نجام نه‌درێت.

له‌ زوویه‌كی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، ڕێبه‌ری عێراقی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش كۆبۆوەو هه‌ردووكیان گوتیان ئه‌وان باوەڕ دەكه‌ن سه‌رباری توند و تیژییه‌كان له‌ عێراقدا، هه‌ڵبژاردن هه‌ر‌ له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا جێبه‌جێ دەكرێت.

هه‌ردوو ڕێبه‌ر له‌ كۆشكی سپی كۆبوونه‌وە پاش ئه‌وەی سه‌رۆك وەزیری عێراقی ووتارێكی پێشكه‌ش به‌ كۆنگرسی ئه‌مریكی كرد و تیایدا سوپاس و پێزانینی خۆی و گه‌له‌كه‌ی نیشاندا بۆ ئه‌و كارەی ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراقدا جێبه‌جێی كردووە.

سه‌بارەت به‌ ناردنی سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق، سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو پێویست بكات ئه‌وا ئێمه‌ سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق دەنێرین، به‌ڵام به‌ڕیز عه‌للاوی گوتی ئه‌وان پێویستیان به‌ سه‌ربازی زیاتر نیه‌ به‌ڵكو پێویستیان به‌ ڕاهێنانی زیاتری پۆلیسی عێراقی هه‌یه‌.

جێی باسه‌، به‌ڕێز عه‌للاوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێش چوونی بۆ نیۆرك و پێشكه‌شكرنی ووتارەكه‌ی له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له‌ واشنتۆن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ران و سه‌ركردە له‌شكرییه‌كانی پنتاگۆن كۆ دەبێته‌وە.

XS
SM
MD
LG