ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه نیگه‌رانیه‌كان سه‌بارەت به چارەنووسی پیاوێكی به‌ریتانی و دوو ژنی ئیتاڵی زیادی كردووە كه له عێراق له لایه‌ن دوو گروپی میلیتانی جیاوازەوە به بارمته گیراون و ههڕەشهی كوشتن‌یان لێدەكرێت.
له ڕۆماش، كاربه‌دەستانی ئیتالی به نیگهرانیهوە ئهڕاواننه ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه دەڵێن گوایا هه‌ردوو بارمته گیراوە ژنه ئیتالیه‌كان كه له ڕۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه فڕێنرا بوون...كوژراون.
كاربه‌دەستانی دەزگای زانیاری ئیتالی دەڵێن هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به دەسته‌وە نیه كه جه‌خت له ڕاستی ئه‌و ڕاپۆرتانه بكات و دەڵێن ئه‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرتانه‌ی كه بڵاوكراونهتهوە بێ سه‌ر و به‌ر و دژ به یه‌كترین و بۆیه ڕەنگه ئه‌و هه‌واڵانه ڕاست نه‌بێت.
له لایه‌كی ترەوە، كاسێتێكی ڤیدیۆیی بارمته به‌ریتانیه‌كه له‌سه‌ڕ ماڵپه‌ڕێكی ئیسلامی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا بڵاوكراوەتهوەی نیشانی دەدات Kenneth Bigley له سه‌رۆك وەزیرانی به‌ریتانیا تۆنی بلێر دەپاڕێتهوە كه‌وا هه‌وڵی ڕزگار كردنی بدات. ناو براو له لایه‌ن گروپێكی میلیتانی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئهڵزەرقاوی تیرۆرستهوە دەستگیر كراوە و هه‌ر ئه‌وان هه‌ردوو هاوكارە ئهمهریكیهكهیان سه‌ر بڕی.
شایانی باسه، عێراق و به‌رتیانیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌موویان دەڵێن ئه‌وان دانوساندن له‌گه‌ڵ تیرۆرستاندا ناكه‌ن.