سه‌رۆك بوش و ڕەكه‌به‌رەكه‌ی جۆن كێری ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له دوو وولایه‌تی جودا دا به‌ردەوامن له سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن و هه‌ردوو به‌ربژاریش تیشكیان خستۆته سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كان پاش ئه‌وەی له هه‌فته‌ی ڕابوردودا بابه‌تی سه‌رەكی مشت‌و مڕەكانیان عێراق بوو.
سه‌رۆك بوش له ولایه‌تی په‌نسلڤانیا باس له سیاسه‌تی خۆی له بواری خوێندن و په‌روەردە دەكات. هه‌روەها له‌گه‌ڵ دە‌نگدەراندا باسی به‌رەوپێشبردنی ئابوری و كار و گۆڕانكاری له سیسته‌می ته‌ندروستیدا كردووە.
به‌ڕێز كێریش له ولایه‌تی فلۆریداویه و ڕەخنه له پلانه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش بۆ به‌رنامه‌ی فیدرالی خانه‌نشینان دەكات.
به‌ڕێز كێری دوێنێ سێشه‌ممه‌ش دوای ووتارەكه‌ی سه‌رۆك بوش له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان گوتی ڕابوردی بوش له عێراقدا ئه‌وە نیشان دەدات كه ئه‌و ناتوانێت ڕێبه‌رایه‌تی جیهان بكات.