له عێراق ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه په‌یوەندییان به ئه‌بوم مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوییه‌وە هه‌یه دەڵێن دووەم بارمته‌ی ئه‌مه‌ریكییان كوشتووە و هه‌ڕەشه‌ی كوشتنی بارمته به‌ریتانیه‌كه‌ش دەكه‌ن.
ئه‌و چه‌كدارانه له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا، هه‌واڵی كوشتنی جاك هێنسلیان بڵاوكردەوە و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و كارەیان نه‌داوە.
كاربه‌دەستانی عێراقی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتویانه كه‌وا ته‌رمی ئه‌و بارمته ئه‌مه‌ریكیه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رە بڕاوەكه‌یدا دۆزیوەته‌وە و داویانه‌ته‌وە دەست باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی.