میلیشیاكان له عێراق كه سه‌ری ئه‌مه‌ریكیه‌كیان بڕیوە ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه هه‌ڕەشه‌ی كوشتنی دووەم بارمته‌ی خۆرئاواییان كردووە ئه‌گه‌ر هاتوو هێزی هاوپه‌یمانان هه‌موو به‌ندكراوە ئافرەته‌كان له عێراق ئازاد نه‌كه‌ن.
ئه‌و میلیشیانه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا وێنه‌ی ڤیدیۆیی سه‌ر بڕینی (یوجین ئارمسترۆنگ) یان له ماڵپه‌ڕێكی سه‌ر ئینته‌رنێتدا بڵاوكردەوە. له‌و وێنه‌یه‌دا، كۆمه‌ڵێك چه‌كداری دەموچاو پۆشراو گوتویانه ڕێبه‌ری تیرۆرستان ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی خۆی كوشتویه‌تی. كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی دەڵێن ته‌رمی ئارمسترۆنگ دۆزراوەته‌وە، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌كی زیاتریان نه‌داوە.
به‌ریتانیا و وولاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكاش ڕەخنه‌یان له‌و كارە گرتووە و سه‌رۆك بوش له رۆژی دووشه‌ممه‌دا گوتی ئه‌و داخوازییه‌كانی چه‌كداران جێبه‌جێ ناكات.