له ماڵپه‌ڕێكی سه‌ر ئینته‌رنێت دا وێنه‌ی ڤیدیۆیی سه‌ربڕینی پیاوێك نیشان دراوە كه دەڵێت ئه‌و بارمته ئه‌مه‌ریكیه كه له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا له عێراق فڕێندرا.
چه‌كدارێك كه له ناو ئه‌و وێنه‌یه‌دا دەركه‌وتووە دەڵێت ڕێبه‌ری تیرۆرستان ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی خۆی به خۆی ئه‌و بارمته‌یه‌ی سه‌ر بڕیوە.
ئه‌و پیاوە له هه‌فته‌ی ڕابوردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكیه‌كی تر و ووڵاتیه‌كی تری به‌ریتانیدا له به‌غدا فڕێندران. له‌و وێنه‌یه‌دا، داوای ئازادكردنی ژنێك دەكه‌ن كه له لایه‌ن هێزەكانی هاوپه‌یامانه‌وە دەستگیر كراوە.
له لایه‌كی ترەوە، یاریدەدەرانی مه‌لایه‌كی باڵای شیعه ئاینزاكان دەڵیت 18 گیراوی سه‌ربازی عێراقی له لایه‌ن فڕێنه‌رانیانه‌وە ئازاد كراون پاش ئه‌وە كه هه‌ڕەشه‌ی كوشتن‌یان كرا بوو.
فڕێنه‌رانیان داوایان له دەسه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی عێراقی كردبوو، یاریدەدەرێكی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ئازاد بكه‌ن كه له‌م ماوەیه‌دا گیرا بوو.