وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ڵێت وولاته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی له توانای بێت ده‌یكات بۆ ئازادكردنی دوو هاوولاتی ئه‌مریكی و یه‌كێكی به‌ریتانی كه له حه‌فته‌ی رابردوو له عیراق رفێندرابوون به‌لام ووتی وولاته‌كه‌ی سه‌ر بۆ داواكاریه‌كانی رفێنه‌ران ناچه‌مێنێت. ئه‌م ووتانه‌ی هوشیار زێباری بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی به‌ریتانی بیست و چوار كاتژمیر له دوای بلاوكردنه‌وه‌ی ته‌یپێكی ڤیدیۆیی دێت له لایه‌ن كه‌نالێكی عه‌ره‌بی كه تیایدا رفێنه‌ران و سێ هاولاتیه رفێندراوه‌كه‌یان نیشان ده‌دا. خراپكاران هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی گیراوه‌كانیان كردووه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دوو رۆژ ئه‌مریكا گیراوه ژنه عیراقیه‌كان ئازاد نه‌كات. له لایه‌كی تره‌وه سێ هاوولاتی لوبنانی و شۆفێره عیراقیه‌كه‌یان رۆژی هه‌ینی بێ سه‌ر و شوێن بوون له نێوان به‌غداو فه‌للوجه.