به‌شداربووانی كۆبونه‌وەی ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی له سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێك ڕێكه‌وتن كه تیایدا داوا له ئێران دەكات وەڵامی هه‌موو پرسیارەكانی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوەكی بداته‌وە.
دیپلۆماته‌كان دەڵێن ئه‌و به‌رنووسه ئه‌مڕۆ هه‌ینی درایه دەست ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبردنی ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێو نه‌ته‌وەیی له ڤیه‌ننا و باوەڕدەكرێت له ڕۆژی شه‌ممه‌دا دەنگ له سه‌ر ئه‌و به‌رنووسه بدرێت.