له‌گه‌ڵ گۆڕانی ڕژێمی عێراق و زەمینه خۆشكردن بۆ پێكهێنانی عێراقێكی دیموكراسی ژمارەیه‌ك ڕێكخراوی جۆرا و جۆر دروست بوون و زۆربه‌شیان له ڕێكخراوە فه‌ندەمێنتاڵیه‌كانن وەك بزوتنه‌وەی ته‌وحید و جیهاد، نه‌هزەی ئیسلامی، له‌شكری ئیسلامی بۆ ڕزگار كردنی عێراق، هێزی پشتیوانكه‌ری ئه‌لزەواهری و چه‌ندانی تریش. هاوكاتیش زۆر له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كانیش ئاماژە به هه‌بوونی تیرۆرستانی بیانی دەكه‌ن له ووڵاته‌كه‌دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌م دەركه‌وتانه‌ی پاش شه‌ڕی عێراق، هه‌ندێ دیاردەی تریش هاتونه‌ته كایه‌وە كه جێی ئه‌وەن هه‌ڵوەسته‌یه‌كی له به‌ردەمدا بكه‌ین. خه‌ڵك به بارمته دەگیرێت، خه‌ڵك سه‌ر دەبڕیت یان هێرشی خۆ كوژی.
ئایا ئه‌مانه ته‌نها به مه‌به‌ستی ئاژاوە نانه‌وەیه و ڕێگرتنه له به‌ردەم پرۆسه‌كانی دیموكراتیزە كردنی عێراقدا؟
ئایا سه‌ر بڕینی مرۆڤ و نیشاندانی له ماڵپه‌ڕەكاندا ته‌نها به مه‌به‌ستی تۆقاندنه یان چی؟
ئایا به بارمته گرتن و سه‌ربڕینیان یان كوشتن‌یان به‌شێكه له فه‌رهه‌گی ئیسلامی؟
ئه‌م جۆرە ڕەفتارانه كه له عێراق دەكرێن تا ئێستا هه‌ریه‌كه‌یان به ناوی ڕێكخراوێكی ئیسلامیه‌وە له‌سه‌ڕ ماڵپه‌ڕەكانی تایبه‌ت كه هه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئیسلامیه توند ڕەوەكان بڵاو دەكاته‌وە نیشان دەدرێن.
ئایا ته‌نها باوەڕی ئاینیهه وا له لاوێك بكات پشتێنی تی ئێن تی له خۆ ببه‌ستێت و له ناو خه‌ڵكی سیڤیل دا خۆی بته‌قێنێته؟
به گشتی هه‌ر هه‌مووی له فه‌رهه‌نگی ئیسلامیه‌وە وەرگیراوە یان ئاخنراوەته ناو فه‌رهه‌نگی ئیسلامیه‌وە؟
ئه‌م پرسیارانه هه‌موو ته‌وەری سه‌رەكی مشت و مڕ و ووتوێژەكانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون.
میوانه‌كانیش: به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ساڵح نوێنه‌ری بزوتنه‌وەی ئیسلامی له به‌ریتانیا و به‌ڕێز سوله‌یمان چیرە نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی كورد.
میوانداری به‌رنامه‌ش: به‌ڵێن ساڵح.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.