دیپلۆماته‌كان دەڵێن له ماوەی كۆبوونه‌وەی ئه‌مڕۆی وەزیرانی به‌رگری یه‌كێتی ئه‌وروپادا له هۆڵه‌ندا ناكۆكی له سه‌ر بابه‌ته‌كانی دارایی و پاراستنی مامۆستایانی له‌شكری هێز هاوبه‌ندی ناتۆ په‌یدا بووە.
هه‌روەها دیپلۆماته‌كان دەڵێن فه‌رەنسا مه‌تری خۆی نیشانداوە به‌رامبه‌ر به‌وەی كارەكانی ناتۆ ببێته به‌شێك له هێزی هاوپه‌یمانانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
سكرتێری گشتی ناتۆ جاپ دی هووپ شه‌فه‌ر دڵنیایی ئه‌وەی پێشاندا كه‌وا ئه‌ندامه‌كانی له ئایندەیه‌كی نزیكدا دەگه‌نه ڕێكه‌وتنێك و نوێنه‌رانی ناتۆ له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له بروكسڵ كۆ دەبنه‌وە تاوەكو ووتوێژ له‌سه‌ر بیروڕا جیاوازەكانیان بكه‌ن.
جێ باسه، هێزی ناتۆ ئێستاكه یارمه‌تی ڕاهێنانی هێزی ئاسایشی عێراقی دەدات و یارمه‌تی لۆجستیكیش بۆ هێزی ئاشتیخوازی پۆڵۆنی دابین دەكات.