سه‌رۆكی كاتی عێراقی غازی ئه‌لیاوەر دەڵێت زووە بۆ ئه‌وەی بڵێین ئه‌گه‌ر توند و تیژی له عێراق به‌ردەوام بێت ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه گشتیه پلان كراوەكه‌ی مانگی یه‌كی داهاتوو دوا دەخرێت.
به‌ڕێز ئه‌لیاوەر له لاهای به په‌یامنێرانی گوت كاری سه‌رەكی حكومه‌تی عێراقی گه‌ڕانه‌وەی ئاسایشه و به ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌ڵبژاردن له بارودۆخێكی ئاسایش و سه‌لامه‌تدا.
هه‌روەها گوتی، دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی به درێژایی كاتژمێر كاردەكه‌ن تاوەكو به‌ڵێنه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن.
له لایه‌كی ترەوە، بڕیارە سه‌رۆك وەزیرانی كاتی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا سه‌ردانی له‌ندەن بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێردا كۆ ببێته‌وە.